وەزیری داد لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لە بوارەکانی یاسایی و دادیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە،د.خالید شوانی وەزیری داد بەسەردانێک گەیشتە قەتەر و لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی ئیبراهیم بن عەلی مهەنەدی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی باشترکردن و پەرەپێدانیان کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی دادیی و یاساییدا،لەگەڵ تاوتوێکردنی چەندین بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری داد لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- شوانی جەختی لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق وقەتەر کردەوە، و ئێمە بە پەرۆشین بۆ کردنەوەی کەناڵەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانی نێوان وەزارەتی دادی عێراق و هاوتا قەتەرییەکەی سەبارەت بە کاروباری دادیی و یاسایی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هاوبەش.
لای خۆیەوە وەزیری دادی قەتەر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی جەنابی وەزیر دەڕبڕی، و ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و جەختی لە خواستی قەتەر کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەلی برا.
جێی ئاماژەپێکردنە سەردانەکەی وەزیری داد بۆ وڵاتی قەتەر بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کارەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی(دادپەروەری خۆراک لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە: ئاڵنگارییەکانی واقیع وگرەوەکانی دواڕۆژدا)،کەلەدەوحەی پایتەختی قەتەر ساز دەکرێت.
كلمات مفتاحية
- وەزیری داد
- خالید شوانی
- هاوتا قەتەریەکەی
- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی(دادپەروەری خۆراک لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە
