وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین :ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 28هەزار کەسی تێپەڕاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی بۆردومان و ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینییه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه تا ئه‌مڕۆ بۆ 28 هه‌زار و 64 كه‌س به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها 67 هه‌زار و 611 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل 16 كۆمه‌ڵكوژییان له دژی بنه‌ماڵه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 117 كه‌س كوژراون و 152 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هێشتا ژماره‌یه‌ك قوربانی له ژێر داروپه‌ردو و له‌سه‌ر ڕێگاكان ماون و ئیسرائیل ڕێگری ده‌كات له گه‌یشتن به تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه.
