پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای ھەرێمی كوردستان مافیان ھەیە لەرێگای ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵەوە دابمەزرێن
بەدریە ئیبراهیم، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ له پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای ھەرێمی كوردستان مافیان ھەیە و دەتوانن پێشکەشی دامەزراندن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژە بکەن و لە حکومەتی فیدڕاڵ دابمەزرێن.
بەدریە ئیبراهیم له بهیاننامهیهكدا ئهمڕۆ دوشهممه بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سەردانی د. محمود تمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی کردوه بۆ بەدواداچونی کێشەی یەکەمەکان و دەرچوی بەشە پزیشکیەکانی سەر بە مادەی 140، باسی ھەمو کێشە و ئاستەنگییەکان کرا و لە ھەواڵدان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان، ھەروهھا بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای ھەرێم مافیان ھەیە و دەتوانن پێشکەشی دامەزراندن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژە بکەن و لە حکومەتی فیدرال دابمەزرێن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی پێی ڕاگەیاندین کە هەمو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن بە مەرجێ ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی کاربکەن".
ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت، له 20ی 3ی 2024وه بۆ ماوەی 21 رۆژ لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە.
