یونامی لەبارەی وازهێنانی پلاسخارت لە ئەرکەکەی لە عێراق رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
یونامی لە راگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە وازهێنانی جنین هێنس پلاسخارت لە ئەرکەکەی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندی بە دۆسیەی گەندەڵی رێکخراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەبێت.
یونامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، یونامی دەیەوێت ئەو زانیاری و هەواڵە چەواشەکارییانەی هەندێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکانی عێراق راستبکاتەوە سەبارەت بە پرسی کۆتاییهاتنی ئەرکی پلاسخارت وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.
یونامی روونیکردووەتەوە، کە وازهێنانی پلاسخارت لە ئەرکەکەی پەیوەندی بە رێکارە ئاساییەکانی نێو دامەزراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە، کە بەشێوەیەکی ستاندارد بەرپرسانی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێوەی خولی لە ئەرکەکانیان.
هەروەها یونامی لەبارەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردییانی بەریتانی کە ئاماژەی بە بوونی گەندەڵی لە کارەکانی رێکخراوی "یو ئێن دی پی" لە عێراق باسی لەوەکردووە، لە رووی کارگێری و داراییەوە کارەکانی یونامی و ئەو رێکخراوە جیاوازن.
یونامی داوای لە دەزگاکانی راگەیاندنەکانیش کردووە کە بە وردبینییەوە کار لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان بکەن و خۆیان لە زانیاری چەواشەکارانە بەدوور بگرن.
