سەرۆك وەزیران لە میونخ پێشوازی دەکات لە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاجانی.
نوسيگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند:-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان کرا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا، بەپێی ئەو تێڕوانینانەی کە لە سەردانەکەی پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بۆ عێراق داڕێژراون و ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا.
سودانی ئاماژەی بە وتووێژە بەردەوامەکان کرد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا سەبارەت بە دۆسیەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کە حکومەت کاردەکات بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی لە عێراق و گۆڕینی بەرەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامدا، هەروەها بەڕێز سودانی داوای لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا کرد هەنگاو بنێن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە غەزە و ڕاگرتنی کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
لە لای خۆیەوە، تانی خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و باشترکردن و بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی گشتگیر بۆ هەردوو وڵات.
