ساڵیادی دامەزراندی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ 71 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی كوردستان تێدەپەڕێت، ئەو دوو رێكخراوە لە پێگەیاندنی گەنج و لاوان و گەیاندنی پەیامی قوتابیان، رۆڵێكی گرنگیان هەبووە.
ئەمرۆ یەكشەم (18ـی شوباتی 2024)، 71 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو دوو رێكخراوە تێدەپەڕێت، هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی كوردستان، لە ساڵی 1953 لەسەر دەستی مستەفا بارزانی دامەزران، كە ئەوكات لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و لەناو قوتابیان و لاواندا جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە هەبوو.
یەكێتیی قوتابیانی كوردستان لە كۆنگرەی سێی پارتی بڕیاری دامەزراندنی درا، لەم كۆنگرەیەدا چەند بڕیارێك دران، یەكێك لەوانە گۆڕینی ناوی پارتی دیموكراتی كورد بوو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیارێكی تریش دامەزراندنی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان بوو، كە یەكەم جار یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوان لە 18ـی شوباتی 1953 و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا دامەزران.
