سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی تەواوکردنی پڕۆژەی پترۆکیمیای نەبراس
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی تەواوکردنی پڕۆژەی پترۆکیمیای نیبراس، کە یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە لە ساڵی 2015 ەوە دواکەوتووە و حکومەت تیشکی خستۆتە سەر جێبەجێکردنی و کارکردن تێیدا بەپێی ئەولەویەتەکانی چاکسازی ئابووری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە :-لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی دەستەیەکی ڕاوێژکاری کرا بۆ پڕۆژەکە بۆ ئەنجامدانی لایەنە تەکنیکی و تایبەتمەندییەکان و چاودێریکردنی کوالیتی ڕێڕەوە تەکنەلۆژییەکان لە دیزاین و یەکەکانی بەرهەمهێنان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد کە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ڕێککەوتنی ڕەزامەندی لەگەڵ کۆمپانیای شێڵ لە ئەستۆ بگرێت، کە حکومەتی ئاگادارکردەوە بە گۆڕینی ستراتیژیەتی خۆی لە کارکردندا و زیاتر تیشک بخاتە سەر پرۆژەکانی غاز لە عێراق، بەم شێوەیە ڕێگە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکە دەدات ئەم پڕۆژە گرنگە جێبەجێ بکەن.
هەروەها فەرمانی کرد، وەزارەتی نەوت ڕاپۆرتێک دەربارەی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە پێشکەش بکات کە ئارەزووی کارکردن و ئەنجامدانی جێبەجێکردنیان هەیە، بەگوێرەی ئەو تایبەتمەندی و ستانداردانەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی پڕۆژەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پەرەپێدان و لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کە پڕۆژەکە و پرۆسەی جێبەجێکردن و کارکردن بەڕێوە دەبات.
کۆمپانیای شێڵ لە پڕۆژەی نیبراس کشایەوە دوابەدوای گۆڕانکاری لە پلانەکانی کۆمپانیاکە سەبارەت بە پێترۆکیمیاییەکان لە سەرانسەری جیهاندا و گرنگیدان بە کەرتی غاز ، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق کە بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو و خواستی فراوانکردنی لە بواری وەبەرهێنانی گازی هاوڵدا، ئەمەش لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نێوان بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە کە لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ شانشینی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
