وەزارەتی ناوخۆ وردەکاری کوشتنی چالاکوانی سەدری ئەیسەر خەفاجی ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وردەکاری کوژرانی چالاکوانی سەدری ئەیسەر خەفاجی "لە ڕووداوێکدا لە بابل" ڕوونکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە کەسانی لەیاسا دەرچوو هەوڵی تێکدانی سەقامگیری دەدەن.
وەزارەتی ناوخۆ لە رونکردنەوەکەدا ڕایگەیاند: لەکاتێکدا کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە دوای کارکردندان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، کەسانی لە یاسا دەرچوو جار جار هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئەمن و ئارامین، کە وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی پێنادات، و دوایینیان ئەوە بوو کە لە پارێزگای بابل ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمەڵێک لەدەرەوەی یاسا لە بەردەم ماڵەکەیدا لە قەزای ئەبو غەرق لە شاری حله هاوڵاتیەکیان لە بەردەم ماڵەکەی خویدا رفاند بردیان بۆ شوێنێکی نادیار، لەوێ تیمێکی کاری تایبەتمەند لەناو فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل دەستیان بە گەڕان و لێکۆڵینەوە کرد ، و کۆکردنەوەی زانیاری، و تەرمی قوربانییەکە لە بەیانیدا دۆزرایەوە.” ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی جەبلە لەسەر ڕێگای خێرا دۆزرایەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمی کاری ئەمنی زانیاری گرنگیان لەبارەی تاوانبارانەوە دۆزیوەتەوە کە لە سزا ڕزگاریان نابێت و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی کوژرانی چالاکوانی سەدری ئەیسەر خەفاجی دوای ڕفاندنی پاش نیوەڕۆی دوێنی لە بابل ڕاگەیاند.
دوێنێ سەرچاوە ئەمنییەکان باسیان لە ڕفاندنی خەفاجی لە بابل کرد کە چالاکوان و شوێنکەوتووی ڕەوتی سەدرییە و لە میدیاکانی سەرایە سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر کاردەکات.
