ڤێرتێنەری عێراق هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سور ئاشکرا دەکات
بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سور لە ئێستادا دەگەرێتەوە بۆ یەماحی بازرگانەکان و بەرزبونەوەی نرخی ئالیکی ئاژەڵ، لە دو رۆژی داهاتو ژمارەیەکی زۆر گۆلک هاوردەی عێراق کراوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشتی سور هەبێت.
سامر حەبیب بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی راگەیاند، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی گۆشت لە ناوخۆی عێراق دەگەرێتەوە بۆ تەماحی بازرگانەکان لەلایەک، هۆکارێکی دیکەش بەرزبونەوەی نرخی ئالیکی ئاژەڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی گۆشتی هاوردە بەهۆی دۆخی جیهانییەوە بە تایبەتی بەهۆی روداوەکانی رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە زیادیکردوە، چونکە بوەتە هۆی کەمبونەوەی هاوردەی ئاژەڵ.
ئەوەشی خستەڕو، بەپێی ئەو پلانانەی دایانڕشتوە لە دو رۆژی رابردو برێکی زۆری گۆلک هاوردەی عێراق کراوە و ئەوەش کاریگەری دەبێت لە کەمبونەوەی نرخی گۆشتی سور لە ماوەی داهاتو.
