بریتانیا سزای نوێی بەسەر روسیادا سەپاند
وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند کە 50 سزای نوێیان بەسەر روسیادا سەپاندوە و ئەو سزایانەش رێگری لە سەرۆکی روسیا دەکات لە بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانەی بۆ پارەدارکردنی جەنگەکەی پێویستییەتی.
دەیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو فشارە ئابورییە نێودەوڵەتییەی بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەیە روسیا بەرگەی ئەو داگیرکارییە نایاساییە نەگرێت کە بەرامبەر ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات، سزاکانیسشیان ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا لەو سەرچاوانە قەدەغە دەکات کە پێویستی دەبێت بۆ پارەدارکردنی جەنگەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموان پێکەوە خۆیان رادەستی ستەمکاری ناکەن و لە پشتیوانی کردنی ئۆکرەنیا لە بەرەنگاربونەوە لە پێناو دیموکراسیەت بەردەوام دەبن، جا ئەو بەرەنگاربونەیەش پێویستی بە هەرچییەک بێت بریتانیا پشتیوانی دەکات.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەڕای ئەوەی ئابوری ئۆکرانیا بچوکترە لە ئابوری روسیا، بەڵام ئابوری هاورێ و هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا 25 هێندەی ئابوری روسیا گەورەترە، ئەم سزایانەش ئاماژەیەکی رونە بۆ ئەوەی لە دوای نزیکەی دو ساڵ لە جەنگ هێشتا بریتانیا و هاوپەیمانەکانی لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بەردەوامن.
