پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد وەڵامی پێشکەشکارێکی عێراقی دەداتەوە
پەرلەمانتاری پیشووی كورد لەپەرلەمانی عێراق پەیامێک ئاراستەی پێشکەشکاری عێراقی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال دەکات و دەڵێت؛
له‌منی وه‌ربگرن
ئه‌و شه‌كره‌ی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال دوێنێ شه‌و شكاندی ته‌نها بۆ زیاتر خوه‌ش كردنی ئاگره له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و دادگای فیدڕاڵ و حكومه‌تی فیدڕاڵ , ئه‌گینا ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵ كه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به مانوونهمانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نی یه چونكه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی یاسایی و له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه فیدڕاڵێكهدایه.
قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ری ڕه‌نجی خوێنی شه‌هیدان و هه‌زاره‌ها ئه‌نفال كرا‌و و تاك به‌تاكی گه‌لی كورده و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری یه كاتێك ده‌كه‌وێته مه‌ترسی یه‌وه كه كۆی سیسته‌می فیدڕاڵێكه نه‌مێنێ .
نه‌كه‌ونه یاری ڕاگه‌یاندنكاره شه‌ڕانگێزه‌كان ئه‌وانه نانیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره یاریانهدایه
