ته‌یف سامی: دواكه‌وتنی موچه رونادات
ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق دوشەممە له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 بە تەواوی دابینكراوه و دواكه‌وتن رونادات، لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە، بڕیارمان لەبەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێم داوە و پێویستە هەرێمیش هاوكارمان بێت.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، ته‌یف سامی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وتی، "ئێمه له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕیارمانداوه و پێویسته ئێوه‌ش هاوكارمان بن".
وتیشی، "ده‌ستپێكردن و خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌سته بهنارنی لیستی موچه‌وه، موچەی مانگی داهاتوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش ئەلیکترۆنیی دەبێت".
سه‌باره‌ت به‌ناردنی یاسای بودجه‌ی 2024 بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پاشانیش ناردنی بۆ په‌رله‌مان، وه‌زیری دارایی ئاشكرایكرد، "له‌ئێستادا هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 تاوتوێده‌كرێت، دوای ته‌واوكردنی كاره‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 بە تەواوی دابینكراوه، هیچ دواكه‌وتنێك له‌مساڵدا رونادات".
