بانكی ناوەندی بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ له هه‌رێم ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌ت ده‌داته كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان و مه‌رجی دانانی سه‌رمایه‌ی دو ملیار و 500 هه‌زار دیناریش هه‌ڵگیرا.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڵبه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی بانكی مه‌ركه‌زی عێراقیان كرد و له‌لایه‌ن علی علاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشوازی كران، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ختیار حاجی محمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا نیشتمانیه‌كان و كازم نامق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی دامه‌زراوه داراییه نابانكیه‌كان ئاماده‌ی بون، باس له گرفته‌كانی كۆمپانیاكانی ئالوگۆڕی دراو له بانكی ناوه‌ندی عێراق كرا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "تاوەكو رۆژی 31ی (ئازار/3)ی 2024 كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان مافیان ده‌بێت رێكاره‌كانی (دمج) ته‌واو بكه‌ن و گشت مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندی جێبه‌جێبكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌م كاته مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیان نامێنێت له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه بۆ مۆڵه‌تی پله -ێ- وه -ب-".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان مه‌رجی دانانی سه‌رمایه‌ی دو ملیار و 500 هه‌زار دینار هه‌ڵگیرا كه پێشتر وه‌ك مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌بوایه كۆمپانیاكان ئه‌م بڕه پاره‌یه له بانكی ناوه‌ندی عێراق دابنێن.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندیان ته‌واو كردوه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتو مۆڵه‌تی بانكی ناوه‌ندییان پێده‌درێت.
