سەرۆک وەزیران پێشوازی لە پارێزگاری دیوانیە و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە پارێزگاری نوێی دیوانیە عەباس شعێل زاملی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە محەمەد شخیر فەرهود غانمی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا،سودانی پیرۆزبایی لە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا کرد بە بۆنەوەی دەستبەکاربوونیان و هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە بەرنامەیەکی خزمەتگوزاری و ئابووری بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە سەنتەری پارێزگا و قەزا وناحییەکانی پێشکەش دەکرێت و لە ئاستی خواستی ڕۆڵەکانی پارێزگاکەدا بێت و لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و ئەولەوییەتی خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بگونجێت.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد دیوانیە یەکەم پارێزگا بوو کە دوای پێکهێنانی حکومەت سەردانی کرد، بەهۆی گرنگییەکەی و پێویستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ژێرخان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تێیدا و پێویستی بە ڕێوشوێنی خێرایە کە هاوڵاتیان چاوەڕێی دەکەن.
سودانی پشتیوانی حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردەوە بۆ کارەکانی حکومەتە ناوخۆییەکان و دەستە جێبەجێکارەکانیان وەک باڵی هاوتەریبی بۆ کاری وەزارەتەکان وەسفی کرد و گرنگی تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و گواستنەوەی خزمەتگوزاری ناوخۆیی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ڕازی بکات و سەقامگیری بەدەستبهێنێت و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی زیاد بکات.
