لایەنە سوننەکان: ئەو داوایەی لەبەردەم دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان نییە
به‌شێك له لایه‌نه سوننه‌كان (عه‌زم، سیاده، حه‌سم) دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان رایانگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان.
هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی عه‌زم و سیاده و حه‌سم ،كۆبونه‌وه و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی به ئامانجی ته‌واوكردنی شایسته‌ی ده‌ستوری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێویستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌ن و خستنه‌ڕوی وه‌ك بڕگه‌ی یه‌كه‌م له دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا".
ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕو، نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی سوننه پشتڕاستیانكرده‌وه كه ئه‌و داوایه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی تۆمار كراوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان نییه و هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستورییه گرنگه له‌ئارادا نیه، هه‌روه‌ها هێزه سوننیه‌كان گه‌یشتون به كۆده‌نگی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له ڕێكاره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ له‌نێو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، پابه‌ندیش ده‌بن به كاركردن به په‌رۆشه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه".

