كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، پشتگیری له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه بۆ دیموكراسی و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له پۆستێكدا له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) بڵاویكرده‌وه، "پێشوازی له دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ین كه بۆ دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و ئایندهی هه‌رێمی كوردستانی عێراق زۆر گرنگه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆكرد و ڕۆژى 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
