سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی سەد ساڵەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی دەستووری عێراق دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە،محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنی عێراق كرد.
سودانی لە پۆستێکدا لە بلاتفۆرمی (X) رایگەیاند : بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی یاسادانان دەكەین، بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەران،بەبۆنەوەی سەدەمین ساڵیادی ئەنجومەنی دامەزرێنەری عێراق (1924) نووسینەوەی یەكەمین یاسای بنەڕەتی بۆ دەوڵەتی عێراقی نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق لە نووسینەوەی دەستوورەكەی و دەركردنی یاساكان و چەسپاندنی دیموكراسی بەپێی دەستووری هەمیشەییمان لە پێش هاوتاكانیەوە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
جەختی لە هاوكاری و كاری دوو قۆڵی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانی و هێزە نیشتمانییە یەكگرتووەكانیان، بۆ پاراستن و پاراستنی دەستكەوتەكانیان.

