سەرۆك وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەماهەنگی هۆزەکان لەگەڵ هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەماهەنگی هۆزەکان لەگەڵ هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە چاوكەوت بە كۆمەڵێك شێخی عەشایەری و كەسایەتییە دیارەكانی قەزای شارەكە لە پارێزگای بەسڕە لە ماوەی سەردانەكەی بۆ دیوەخانی شێخ ڕەشاش ئیمارە.
سودانی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و هاوكاری خێڵەكان لەگەڵ هەوڵەكانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان، بەمەبەستی دەستەبەركردنی جێبەجێكردنی بەرنامەكانی خزمەتگوزاری، كۆمەڵایەتی، و گەشەپێدان، و بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان.
جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی خێڵەكان لە پشتیوانیكردنی دەوڵەت و یاسا و بەرزكردنەوەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی كردەوە
