المطلع
عاجل

post-image

حەنون: دەسەڵاتی دادوەری پشتیوانی لە دەستپاکی دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان


00:15 عێراق
2024-03-11
57536

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، دادوەر حەیدەر حەنون، دەستپێکردنی پێشبڕکێیەکی توێژینەوەی بەناونیشانی “بەشداری لە شەڕی گەندەڵی” ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە “دەسەڵاتی دادوەری پاڵپشتی دەستپاکی دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان”.


حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیومانە ملیۆنێک و 630 هەزار دۆلار لە رەعد قاسم محەمەد بەرێوەبەری پێسوی ئابوری وەزارەتی کارەبای عێراق بسەنەوە، ئەو برە پارەیە بەشێکە لەو 7.5 ملیۆن دۆلارەی کە ئەو کەسە بە رێگای نایاسایی و هەڵئاوسانی سامان پەیدای کردوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وتیشی، نزیکەی سێ ملیار دینارمان لە سێ تۆمەتباری گەندەڵی سەندوەتەوە و تۆمەتبارەکانیش بریتین لە بەرێوەبەری پێشوی ئابوری لە وەزارەتی کارەبا، بەرێوەبەری پێشوی لقی ژمێریاری لە کۆمپانیای نەوتی میسان و بەرێوەبەری پێشوی گومرگی تەرتەبیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە نێو سامانەکانی ئەو کەسایەتییە بڕی سێ کیلۆگرام زێر دۆزراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەهاکەیان دیاری نەکراوە و دوای ئەوەی رەوانەی گەنجینەی دەوڵەت کرا، بە گویرەی یاسا بەهاکەی دیاری دەکرێت.

حەنون ئەوەشی خستەڕو، بڕی 1.8 ملیار دیناری دیکە لە ئەبو عەلی ساعدی بەرێوەبەری لقی ژمێریاری کۆمپانیای نەوتی میسان سەنراوەتەوە، ئەو پارەیەی لە ئەستۆی ئەو کەسەیە هەشت ملیار و 600 ملیۆن دیناری عێراقییە.

باسی لەوەشکرد، بڕی 250 هەزار دۆلاری دیکە لە محەمەد حەنش مەحمود بەرێوەبەری پێشوی گومرگی تەرتەبیل سەنراوەتەوە، کە لە بنەڕەتدا پارەکە تایبەتبوە بە کڕیی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەکی ناوچەی داودی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13255
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12096
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12629
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12540
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11814
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11684
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11659
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11754
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11818
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12541
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12209
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11659
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4468
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11155
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5989