یەكگرتووی ئیسلامی: پشتیوانی رێكارەكانی پرۆسەی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكەین
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێكارەكانی پرۆسەی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
پەلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان موسەننا ئەمین لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمی ڕایگەیاند: دەبێت فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان مووچەكانیان لە لایەن هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە گەرەنتی بكرێت، و هەروەك ئاماژەی بە پێویستی كات كرد لە پرۆسەی (تەوتین) و سنوردار نەكردنی بۆ یەك مانگ.
هەروەها تەئكیدی، لە پشتگیری دۆسیەی (تەوتین)ی مووچە كردەوە لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی دروست و فەرمانبەر هەژمارێكی هەیە و لە ڕێگەی ئەو هەردوو حكومەتەوە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
ڕوونیشیكردەوە: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ زامنكردنی مافی فەرمانبەرانە و بەوەی مووچەكانیان لە بانكە پەسەندكراوەكاندا دابنرێت و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی لە كوردستان و وردبینی لەلایەن بانكە فیدراڵیەكان و دیوانی چاودێری داراییەوە بكرێت.
