رۆمانۆوسكی له ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە: پێویستە رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "پشتیوانیی قوربانییان و خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین".
رۆمانۆسكی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "بە هاوبەشی لەگەڵ كورد و عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ یادی کۆمەڵکوژییە قێزەونەکەی هەڵەبجە دەکەینەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه "ئێمە پشتیوانیی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە دەکەین و پابەندین بە بەرپرسیارێتی و هەوڵەکان بۆ چاکبوونەوەی برینداران".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتیشی: "پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین".

