ئۆپهراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە بووەتە جێگای نیگەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگهرانە لە ئۆپهراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە دهردهبڕێت و هۆشداری دهدات شهڕ گیان و ژیانی کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش و هاووڵاتیانی مەدەنی بخاته مهترسییهوه.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە دەستپێکرد و هۆشداریدا لەوەی شەڕ "کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش و هاووڵاتییانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە".
تیدرۆس ئەدهانۆم لە تۆڕی/ئێكس" رایگەیاند "ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لە دۆخی نەخۆشخانەی شیفا لە باکووری غەززە". گوتیشی، نابێت نەخۆشخانەکان ببنە بەرەکانی شەڕ.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دەوروبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە شاری غەززە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە رووبهڕووی بۆردومان بووە، هاوکات سوپای ئیسرائیل بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە راگەیاندووە .
