عێراق پەیوەندی بە بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانەوە دەکات
سندوقی عێراقی بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌كی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای ئه‌ندامبون له بانكی ئه‌وروپای بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (EBRD) په‌سه‌ندكرد، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی عێراق پەیوەندی بەو بانکەوە کرد‌و بوه به ئه‌ندام و ده‌توانێت سود له پاڵپشتیه داراییه‌كانی له‌ڕوی گه‌شه‌پێدانه‌وه وه‌ربگرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ئه‌ندامبونی عێراق له بانكی ئه‌وروپا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له چوارچێوه‌ی دیدگای وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ پته‌وكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاری و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی سندوقی گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ كارگێڕی بانكی ئه‌وروپی.
له‌لای خۆشیه‌وه، سندوقی ئیداره‌ی بانكی ئه‌وروپا پشتڕاستیكردۆته‌وه، به‌ئه‌ندامبون له بانكی ئه‌وروپی ده‌توانێت پاره‌ی پڕۆژه‌كان له ناوخۆی وڵات‌دا دابین بكات، په‌ره‌پێدانی كه‌رته جیاوازه‌كان به‌ره‌وپێش ببات، پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌ریی كارگێڕی بكات، پشتگیری له كه‌رتی تایبه‌ت بكات له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌شداریكردن له گفتوگۆی سیاسه‌ت و هاوكاری ته‌كنیكی.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (EBRD) بانكێكی گه‌شه‌پێدانی فره‌لایه‌نه و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، گرنگی به وه‌به‌رهێنان ده‌دات وه‌ك ئامرازێك بۆ دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری بازاڕ له وڵاتانی سودمه‌ند، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له چالاكیی ڕاوێژكاری و سیاسی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌م بانكه یارمه‌تی وڵاتان ده‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خۆبژێوی له بازاڕه‌كانی وزه یان وزه‌ی نوێبوه‌وه
