وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری کوژراوانی کەرتی غەززەی بڵاوکردەوە
له سەرەتای هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كه‌رتی غه‌ززه كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌ی 2023ه‌وه دەستی پێ‌کرد تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 32 هه‌زار و 226 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، دوایین ئاماری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌ی 170 ڕۆژه بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا ھێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل، ھه‌شت كۆمه‌ڵكوژی دیكه‌یان دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و له ئاكامدا، 84 كه‌س كوژراون و 106 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه تا ئێستا له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل‌دا له غه‌ززه كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 32 ھه‌زار و 226 كه‌س، هه‌روه‌ها 74 ھه‌زار و 518 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
