وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)ـی دایەوە لەبارەى هەناردەی نەوتی هەرێم
وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)ـی دایەوە لەبارەى هەناردەی نەوتی هەرێم
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند هۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کۆمپانیا بیانیەکانن کە رەتیدەکەنەوە بەرهەمی نەوتیان رادەستی حکومەتی هەرێم بکەن
وەزارەتی نەوتی عێراق،دەشڵێت دەتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا هەناردەی نەوت دەستپێبکرێتەوە ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان رادەستکرد بەگوێرەی یاسا
ڕاشیگەیاندووە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کۆپی گرێبەستەکانیان رادەستنەکردووە بە مەبەستی پێداچوونەوە و گەیشتن بە رێککەوتنێکی تازە کە لەگەڵ دەستور و یاسادا بگونجێت
هاوکات دەڵێت حکومەتی هەرێم ملیاران دۆلار قەرزاری کۆمپانیا نەوتییەکانە کە زیادەڕۆیی تێداکراوە و حکومەتی فیدڕاڵی هیچ زانیارییەکی لەبارەى ئەو قەرزانەوە نییە
