دوای دەستگیرکردنی بۆ ماوەی 14 مانگ ئەلڤێس ئازادکرا
ئەلڤێس بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ بە کاتی ئازادکرا بەلام ناتوانێت ئیسپانیا جێبهێڵێت.
دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانی رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی بەرازیلی و پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە بە کاتی و بە کەفالەتی بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ .
ئەلڤێس 14 مانگە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێک لە ئیسپانیا زیندانی کراوە و سزای زیندانی کردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەردا سەپێنراوە.
هەرچەندە ئەلڤێس بە کاتی ئازادکراوە بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت وڵاتی ئیسپانیا جێبهێڵێت تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی دەدرێت بەتایبەت دوای ئەوەی کە تانەی لە بڕیاری سزادانەکەی داوە.
لە لایەکی ترەوە، پارێزەری ئەستێرەکەی پێشووی بەرازیل رایگەیاند، تانەیەکی نوێ پێشکەش دەکەن کە داوای ئازادکردنی هەمیشەییە بۆ ئەو یاریزانە و لە ماوەی ئازادکردنە کاتیەکەشیدا دەیسەلمێنێت کە ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی دادپەروەری.
