لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک دیاری پێشکەش بە لێپرسراوی پەیمانگای حزبی شیوعی چین کرا
سالار سەرحەد، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند: "لە چوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ پەکین و بەشداریکردن لە دیداری حزبی شیوعی چین، سەردانی پەیمانگای مێژوویی بەڵگەنامەکانی حزبی شیوعی چینمان کرد، کە ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی مێژوویی و توێژینەوەی تێدایە و هاوکات وێنەی مام جەلال و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان وەک دیاری پێشکەش بە لێپرسراوی پەیمانگاکە کرد"، پاشان بە ئامادەبوونی لى مینگشیانغ یاریدەرى وەزیرى دەرەوەى چین و مان شیونگۆ، ئەندامى مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوى حزبى شیوعى چین لە هەرێمى شنجیان و یانگ مینگ وی سەرۆکى پەیمانگاى بەڵگەنامە مێژوویەکانى حزبى شیوعى چین، وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان خوێندەوە، کە تیشکمان خستەسەر پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و حزبی شیوعی چین، کە مام جەلال دامەزرێنەری پەیوەندییەکان بووە، لە ئێستاشدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری رێبازەکەی مام جەلالە و گرنگی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین دەدات هاوکات رۆڵی حزبی شیوعی چینمان لە هاوکاریکردنی کورد بەرزنرخاند، ئەمەش بەپێی وتەی سالار سەرحەد.
