المطلع
عاجل

post-image

دارایی پەرلەمان: كۆی بودجەی ساڵی 2024 نزیكەی 228 ترلیۆن دینارە


09:42 عێراق
2024-03-28
26006

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: كۆی بودجەی ساڵی 2024 نزیكەی 228 ترلیۆن دینارە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، میوانداری محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانانی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم لیستكردن و داراییكردنی پڕۆژەكان، هەروەها تاوتوێكردنی هۆكاری دواكەوتنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ لیژنەكە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دوای ئەوەی عەتوانی لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەخێرهاتنی وەزیری پلاندانانی كرد، جەختیكردەوە: كە ئامانجی پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی ئەوەیە كە نەرمی بدرێت بە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی.
وتیشی: دوێنێ لە كۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارەكان، لیژنەكە گفتوگۆی لەسەر ئاسانكردنی ڕێكارەكانی لیستكردن و دارایی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەكان كرد كە لەلایەن حكومەتە خۆجێییەكانەوە ئەنجام دەدرێن، هەربۆیە ئەمڕۆ  پێشنیارەكانی پارێزگارەكان بۆ وەزیری پلاندانان دەخاتەروو سەبارەت بە ڕێگاكانی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم لیستكردن و داراییكردنی پڕۆژەكان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، عەتوانی پرسیارێكی ئاراستەی وەزیری پلاندانان كرد سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی حكومەت لە ناردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024، هاوكات دووەمیان وەڵامی دایەوە كە لیژنەی حكومی بەرپرسیار لە پێداچوونەوە و وردبینی لەم خشتانە كار بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان دەكات كە دەگاتە 80 ترلیۆن دینار، چونكە بە كورتهێنانێكی گەورە دادەنرێت.
هاوكات عەتوانی وتی: لیژنەی دارایی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 ە بە خێرایی، چونكە بەردەوامی دواكەوتنی كاردانەوەی نەرێنی زیاتری لەسەر دارایی و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان هەیە، جگە لە كاریگەرییەكانی لەسەر كەرتەكانی بەرهەمهێنان.
راشیگەیاند: كۆی بودجەی ساڵی 2024 نزیكەی 228 ترلیۆن دینار بووە.
لە بەرامبەردا، وەزیری پلاندانان، محەمەد تەمیم، ستایشی ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كرد لە چاودێریكردنی خەرجییەكان و دانانی ئەولەویەتەكان و پاڵپشتیكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی.
ئاماژە بەوەشكرد: وەزارەتەكەی پشت بە بەرنامەیەكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو دەبەستێت بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی لیستكردنی پڕۆژەكان، و لەڕووی ئاسانكردنی ڕێكارەكانەوە ڕێگەیەكی دووری بڕیوە.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13170
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11851
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12618
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12456
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11783
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11628
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11633
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11697
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11719
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12511
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12146
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11659
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4468
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11155
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5989