دانيشتنی سبەینێی دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەکوردستان دەبێت
سبه‌ینێ 31-3-2024، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌باره‌ی دوو سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه كه تایبه‌ته به دۆسییه‌ی ئاواره‌كان و ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵای یه‌كه‌م، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان تۆماریكردوهو داوایكردووه، سكاڵا له‌سه‌ركراوه‌كان پابه‌ند بكات به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كانیان له هه‌رێم .
سكاڵای دووه‌م، له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عیراق تۆماركراوه‌و نه‌هرۆ مه‌حمود قادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایكردووه، بڕیار له نادروستی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بدرێت له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
