میسی سێ یاریزان بۆ براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەپاڵێوێت
لیۆنێل مێسی هالاند و مباپێ و ڤینیسیۆس بۆ براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەپاڵێوێت و بێلینگهام هەڵنابژێرێت.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ ئاشکرا کرد.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەنجامداوە و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە وتویەتی: یاریزانانی وەک هالاند و مباپێ و ڤینیسیۆس و زۆرێک لە یاریزانە گەنجەکان ڕکابەری لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکەن، ڕەنگە لە ساڵانی داهاتوودا ڕکابەرییەکی زۆر خۆش ڕووبدات.
راشیگەیاندووە: باوەڕی وایە کە لامین یامال هێشتا زۆر گەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی دیار دەگێڕێت و لە داهاتووشدا شەڕی تۆپی ئاڵتونی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دڵنیاییەوە کەسانی دیکەش کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، هەروەها یاریزانی نوێ کە نازانین کەی دەردەکەون، چونکە هەمیشە یاریزانی نوێ هەن و لە پڕدا ئاستیان پیشاندەدەن و پێیوایە سەردەمێکی زۆر جوان دەبێت بۆ چێژوەرگرتن.
دەیلی مەیل روونیکردووەتەوە، سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی بەڵام مێسی بە هیچ شێوەیەک ناوی بێلینگهامی نەبردووە و بە یەکێک لە پاڵێوراوانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری نەزانیوە.
