سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانى، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی یەکخستن و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کارەکانی حکومەت و بەرنامەکەی، کە چەندین ئەولەویەت لەخۆدەگرێت کە جێگەی سەرنجی هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی دەوڵەتە، ئەمەش لەڕێگەی گرنگیدان بە لایەنەکانی خزمەتگوزاری و چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوون لە پەسەندکردنی یاساکان کرد، بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابووری و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەو چاکسازییەی کە حکومەت پەسەندی کردووە بە مەبەستی پتەوکردن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت.
