ڕێبەری باڵای ئێران: قارەمانەکانمان قەوارەی زایۆنیستی سزا دەدەن
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له "کیانی زایۆنیستی" كرد به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێوه كه كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیم، عەلی خامنەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرەخۆشی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ژەنەڕاڵ محەمەد ڕەزا زاهیدی و کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی لەسەر دەستی ئیسرائیا ڕاگەیاندوە و ده‌ڵێت، "بە ویستی خودا به‌هێز وایان لێدەکەین پەشیمان بنه‌وه لەو تاوانە و ئەوانی دیکە".
رێبه‌ری باڵا دڵنیاییداوه له‌وه‌ی كه "قەوارەی خراپەکار لەلایەن پیاوە قارەمانەکانمانەوە سزا دەدرێت، وایان لێدەکەین پەشیمان بن لەو تاوانەیا".
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سوریا كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له دیمه‌شق كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران كوژران.
