سه‌رۆك كۆماری ئێران:هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بێوه‌ڵام نابێت
ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بێوه‌ڵام نابێت و به توندی ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم ڕەئیسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بەیاننامەیەکدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له سوریا رایگه‌یاند، "هێرشە تیرۆریستییەكه پێشێلکارییەکی رونی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە، رژێمی زایۆنی دەبێت بزانێت هەرگیز بەو کردەوە نامرۆڤانەیە ناگاتە ئامانجەکانی".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئیسرائیل، دەبێت بزانێت "بەرەی مقاوەمە رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و بێزاری و رق و کینەی گەلانی ئازاد بەرامبەر بە سروشتی ناڕەوای ئیسرائیل رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبێت".
ڕەئیسی باسی له‌وه‌شكردوه، "ئەو فەرماندانەی سوپای پاسداران کراونەتە ئامانج، جەنگاوەرانی سەردەمی بەرگری پیرۆز بون و ئێستاش بە ئەرکی پاسەوانی لە شوێنە بەرز و پیرۆزەکانی ئیسلام و مرۆڤایەتی لە سوریا بون".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ڕژێمی ڕق لە دڵی ئیسرائیل بۆ خۆڕزگارکردنی لە شکست و هەوڵە بێ ئەنجامەکانی لە بەرانبەر بڕواداران و مۆراڵی موجاهیدانی بەرەی موقاوەمە، کوێرانە کەوتوەتە تیرۆرکردن و بڕیاربدان، بەڵام پێویستە بزانێت ئەو کارە نامرۆییەی هەرگیز بە ئامانج ناگات و ڕۆژ دوای ڕۆژ شایەتی بینی بەهێزبونی بەرەی موقاوەمە و نەفرەت و توڕەیی نەتەوە ئازادیخوازەکان دەبێت بەرانبەر بە پڕۆژە نا شەرعییەکانی".
