سەرۆک وەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک منداڵای بێ باوک و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی قورئان خوێن دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک منداڵانی بێ باوک و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دەزگای تەماری خێرخوازی لەگەڵ شاندێک لە منداڵانی قورئان خوێن لە کەربەلای پیرۆز و خانەی بەراعم و خانەی زهوور ئەلعەلویە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-سودانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە شانازی بە ئەو منداڵانە دەکات کە خاوەن پيداویستی تایبەتن و ئاستەنگییە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانیان تێپەڕاندووە و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناوە جێگای شانازییە چوونکە لە بارودۆخی سەختدا ئەنجامیان داوە لەگەڵ ئەوکەسانەی کە قورئانیان لەبەر کردووە و ئەو دەستکەوتانەی کە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا بەدەستیان هێناوە، هەروەها کوڕ و کچەکانمان لە خانەی بێباوکان چوونکە ڕووبەڕووی بارودۆخی کۆمەڵایەتی قورس بوونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسیارێتی حکومەت دوو هێندەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانی و چاودێرییەک بەبێ هیچ منەتێک.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بروە کرد کە سەرکەوتن لەگەڵ هەوڵ و سووربوون بۆ بژێوی ژیان شتێکە شایەنی ڕێزلێنانە و ستایشی دامەزراوەکانی چاودێری و ڕۆڵەکانیانی کرد بۆ لە لەخۆگرتنی بەهرەکان و پاڵنانیان بەروە سەرکەوتن لەگەڵ ئەو خزمەتەی کە کارمەندانی خانەکان پێشکەشی دەکەن، چوونکە ڕەهەندێکی مرۆیی مەزن لە کارەکانیاندا بەدی دەکرێت و ئاماژەی بەوەش کرد ل دەوڵەت سەرپەرشتیارە بۆ بەخشینی هەموو ئامرازەکانی پشتیوانی پەروەردەیی و ئەخلاقی بۆ ئەم توێژە، هەروەها ئەو وڵاتانەی کە سەرکەوتوون چاودێرییەکی بێوێنە پێشکەش بە ئەم توێژانە دەکەن و بارودۆخەکانیان باشتر دەکەن، ئەمەش ئەرکە و منەت نییە.
سودانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێوەرەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەو چاودێرییە پێوانە دەکرێت کە دەوڵەت بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابینی دەکات، چونکە ئەوان بەشێکی تەواون لە هەموو ئەو وزانەی کە وەبەرهێنان دەکرێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگا، جەختیشی لەسەر بهپیرهوهچوونی حکومەت کردەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
