ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئێران جێبهێڵن
ئەڵمانیا هۆشداریی بە هاووڵاتییەکانی دا بۆئەوەی ئێران جێبهێڵن و دەڵێت، "مەترسیی هەڵچوونێکی کتوپڕ هەیە."
بەرلین دەڵێت، مەترسی هەیە گرژییەکان "بەشێوەیەکی کتوپڕ هەڵبچن،" لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتوونەتە لووتکە.
ئەڵمانیا دەڵێت، مەترسی هەیە هاووڵاتییە ئەڵمانییەکان لەو دۆخەدا، "بە شێوەیەکی هەڕەمەکی" دەستگیر بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەم گرژیانەدا، بەتایبەتی لەوانەی کە لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدان، مەترسیی هەڵچوونێکی کتوپڕ هەیە. بەدوور نابیندرێت کاریگەریی لەسەر رێگە ئاسمانی، وشکانی و دەریاییەکان هەبێت."
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە مەترسیی راستەقینەی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و لێپرسینەوە و بەندکردندان. بەتایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری دوو وڵاتینامەی ئێرانی و ئەڵمانین، لە مەترسیدان."
