نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی:ئێران درۆنی شاهیدی بۆ رووسیا گواستووەتەوە لە دژی ئیسرائیلیش بەکاری هێناوە
نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی:ئێران درۆنی شاهیدی بۆ رووسیا گواستووەتەوە لە دژی ئیسرائیلیش بەکاری هێناوە.
باسی لەوەشکرد:-هێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە هەمیشە لە رێگەی حوسسیەکانی یەمەن ئەنجامدەدرێن کە ئێران پاڵپشتییان دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران درۆنی شاهیدی بۆ رووسیا گواستووەتەوە لە دژی ئیسرائیلیش بەکاری هێناوە، ئەم گواستنەوەیە پێشێل کردنێکی روونە، هەروەها ئێران چەند ساڵیکە یاسا نێودەوڵتییەکان پێشێل دەکات بەوەی بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
نوێنەری ئەمەریکا، وتیشی: ئێران دەستی هەبوو لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر کە چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامی دا و ، ئەوەی ئێستا لە غەززە روودەدات دەستی ئێرانی تێدایە.
جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێت وا بکەن ئێران پابەند بێت بە جارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش و هێرشەکانی رابگرێت، نوێنەری ئەمەریکا دەشڵێت: ئەمەریکا پشتگیری لە ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بەرگری لەخۆی بکات.
