نوێنەرانی فەرەنسا و بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێڕشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن
نوێنەری فەرەنسا، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین و، ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا، ئێران هەڕەشەیەکی نوێی دروستکردوە بۆ ئەوەی ناوچەکە سەرقامگیر نەبێت، بۆیە داوا لە ئێران دەکەین ئەوە هەڕەشانە کۆتایی پێبهێنێت، ئێمە پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەین کە توانیان خەڵکی مەدەنی بپارێزن.
نوێنەری فەرەنسا، گوتیشی: فەرەنسا ئامادەی چارەسەرە بۆ قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێندرێت.
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکانیش دەدەین لە غەززە، هەروەها هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بووە هۆکاری روودانی جەنگ لە غەززە.
نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: بەریتانیا بە توندرین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێراندەکات بۆ سەر ئیسرائیل دەکات، ئەم کارەی ئێران مەترسییەکای زۆر گەورە دروست دەکات بۆ سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات دەشڵێت: بەریتانیا چەندین ساڵە ئاماژە بەوە دەکات ئێران رۆڵی هەیە لە خستنەوە ناسەقامگیری لە ناوچەکە لە رێگەی پشتیوانیکردنی لە گرووپە چەکدارەکانەوە.
نوێنەری بەریتانیا، جەختی لەوەش کردەوە، بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و، گوتیشی: پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین بۆ رێگریکردن لە هەڕشەکانی ئێران.
