بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی دوا مۆڵەتی بۆ كردنەوەی "هەژماری من" دیاری كرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ فەرمانبەرانی بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی یەكشەمە دەست دەكرێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی (هەژماری من) و دوا مۆڵەتیشی بۆ پرۆسەكە دیاری كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم، 18ی نیسانی 2024، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانیدا هاتووە، سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژی یەكشەم 21ی نیسانی 2024، دەست دەكرێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و فۆڕمیش لە رێگەی بەڕێوەبەری بەشەكانەوە دابەش دەكرێت و
هاوكات لە ئاگادارییەكەشدا ئاماژە كراوە كە دوا مۆڵەت رۆژی سێشەممەیە كە دەكەوێتە 23ی نیسانی 2024.
لە ئاگادارییەكە ئەوەیش هاتووە، بە زووترین كات فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە و ئەم پێداویستییەش لەگەڵ خۆتان ببەن:
1- کارتی نیشتمانی بە. کۆپی ملوەن
2- کارتی زانیاری بە کۆپی ملوەن
3- یەک وێنەی بچووك
4-ئەوەی هەیەتی با پاسپۆرت بهێنێ
