ڕێژەی پشتگیری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕیشی سوناک لەلایەن هاوڵاتیانی بەریتانیا کەمیکردوە
ڕاپرسییەکی ڕێکخراوەی ئیپسۆس دەریدەخات کە ڕێژەی پشتگیری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕیشی سوناک بە بەراورد لەگەڵ هەموو سەرۆکەکانی حکومەت لە ماوەی 46 ساڵی ڕابردوودا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
ئیپسۆس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە رۆژی پێنجشەممە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، ڕازیبوونی خەڵک بە کارەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا ریشی سۆناک لە نزمترین ئاستدایە لە ساڵی 1978ـەوە.
بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوەی ئیپسۆس، تەنها لە سەدا 16ـی بەریتانییەکان ڕازین بە هەڵوێست و کارەکانی سوناک وەک سەرۆک وەزیران، لە کاتێکدا لە سەدا 75یان ڕازی نین.
لە ئەنجامدا، لە ڕێژەی گشتی، جیاوازی نێوان هەڵسەنگاندنی ئەرێنی و نەرێنی، سەدا 59ـی خاڵی نەرێنی بوو، کە تۆمارێکی پێوانەیی پێچەوانە نیشان دەدات.
هەمان بەهای نەرێنی (59%) لە ساڵی 1994 بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا جۆن میگۆر تۆمارکرا، هەروەها ڕاپۆرتەکە دەردەخات لە هەمان کاتدا، ڕێژەی بەناوبانگبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بۆ 19% دابەزیوە، ئەمەش نزمترین ڕێژەیە لە ماوەی ساڵی 46 ساڵی ڕابردووەوە.
