وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: چه‌ندین جاره داواى گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ین ئاماده نین بۆمان بنێرن
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، جارێكى دیكه داواى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانمانى هه‌رێمى كوردستان‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه به‌ڵام به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌نین ئه‌و گرێبه‌ستانه راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوسه‌فه‌ری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه له گه‌یشته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له‌چاوپێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، چه‌ندین دانوستانی جۆراوجۆرمان له‌گه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستان كردووه به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، گرفتى سه‌ره‌كى هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ناكۆكیه له‌سه‌ر خه‌رجى ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێم، ئه‌و گرێبه‌سه‌ته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردوویه‌تى خه‌رجى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له گێڵگه‌كانى هه‌رێم 26 دۆلاره، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا ئه‌و خه‌رجییه‌ی دیاریكراوه 7 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕ ناكات، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر میكانیزمی ئه‌ژماركردنی خه‌رجی.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى یه‌وه‌شكردووه، داوامان له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته‌كانمان بۆ بنێرێت بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و خه‌رجیانه‌و مه‌رجی گرێبه‌سته‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای عێراقیدا بگونجێنرێن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان راده‌ست نه‌كردووین.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی: ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نی ئه‌مریكیشه‌وه ده‌ستوه‌ردان هه‌یه بۆ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ نامه‌یه‌كمان بۆ برایانی هه‌رێم نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان بۆ بنێرن بۆ دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی میكانیزمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌ژماركردنی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتى هه‌رێم.
