ئەمریکا سزای لیوای نەتساح یەهودای سوپای ئیسرائیل دەدات
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایان کرد، کە لەوانەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند رۆژێکی دیکە سزا بەسەر لیوای نەتساح یەهودای سەر بە سوپای ئیسرائیل بسەپێنێت، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کەرتی رۆژئاوا، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە هاتە دەنگ.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "هەر کەسێک وا بیر دەکاتەوە کە توانای هەبێت سزا بەسەر سوپای ئیسرائیل دەسەپێنێت، ئەوا ئێمە لەگەڵیدا دەجەنگین."
هەر لەو بارەیەوە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بینی گانتس ئەندامی حکومەتی جەنگ لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆی کردوە و داوای لێکردەوە، پێداچونەوە بە بڕیاری سزادانی لیوای نەتساح یەهودا بکات.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل وتی، "ئاگاداری هیچ سزایەک نین لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریدا سەپێنرابێت."
