وەزیری ناوخۆ ئامانجی ئۆپراسیۆنی بەتاوین لەبەغدای پایتەخت ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئامانجی ئۆپراسیۆنی بەتاوین لەبەغدای پایتەخت ئاشکراکرد و، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایشی تەواو لە ناوچەی بەتاوین و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی كردەوە، جەختی لە گرنگی گەڕانەوەی ناوچەی بەتاوین كردەوە وەك ڕووبەرێكی پایتەختی بەغدا، بەهۆی هەڵكەوتەی ستراتیژی و پێگەی ئابوورییەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لە بارەگای كۆنترۆڵكردنی ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی بەتاوین لە بەغدا، بەئامادەبوونی بریكاری وەزیران و بەڕێوەبەرانی كار و سەركردەكان و بریكاری شارەوانی شارەوانی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی كە پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن دەزگا و فەرمانگە تایبەتمەندەكانەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێكرد، هەروەها شیكردنەوەی داتاكانی، كە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەناو ئەم ناوچەیەدا بە هاوبەشی هات لەگەڵ هەڵمەتێكی شارەوانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی سەرپێچیەكان بەتایبەت دوای كردنەوەی شەقامەكانی ناوچەكە و گەڕانەوەی بەرژەوەندی و ژیان بۆیان.
وەزیری ناوخۆ جەختی لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی تەواو لە ناوچەی بەتاوین و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی و پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی كە لەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەدا بەدەست هاتوون كردەوە.
دووپاتیشی كردەوە : گرنگی گەڕانەوەی ناوچەی بەتاوین وەك ڕووبەری بەغدای پایتەخت، بەهۆی هەڵكەوتەی ستراتیجی و پێگەی ئابوری و خۆگرتنی زۆر شوێنی گرنگ، لەوانەش هۆتێل و ئەوانی تر، و هاندانی ئەو ناوچەیە و بزووتنەوەی بازرگانی لەناو ئەم ناوچەیەدا.
