سەرۆک وەزیران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەحمەد ئەبو غەیت، کە ئێستا سەردانی عێراق دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کاری عەرەبی، کە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کاری هاوبەشی عەرەبی و گرنگی چالاککردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنەکانی کرا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە یەکخستنی ئابووری و ڕێککەوتنەکانی دیکەوە هەیە، کە هێز و پێگەی سیستەمی عەرەبی بەهێزتر دەکەن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی وڵاتان و گەلانی عەرەبی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی بنچینەیی عێراقی نوێکردەوە سەبارەت بەوەی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕوودەدات و جەختی لە پێویستی یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستی عەرەبی کردەوە بۆ کۆتایی هێنان بە مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستینی برا.
