باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دی سی پەیامێکی بڵاوکردەوە،ووتی بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمەریکا دەکەین، لەوانەش ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستین.
باڵیۆزخانەکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (x)، نوسیویەتی" حکومەتی عێراق چەندین جار هۆشداری داوە لە کاردانەوە مەترسیدارەکانی شەڕی بەردەوامی غەززە، کە لەو ماوەیەدا هاوڵاتیانی مەدەنی، لەنێویاندا منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان، بەرەوڕووی بۆردومانێکی قبوڵنەکراو دەبنەوە کە هەموو یاساكانی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم ڕووداوانە دەبێت ویژدانی مرۆڤە ئازادەکان لە سەرانسەری جیهاندا بجوڵێنن بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و دادپەروەری.
ههروهها وتی" لەم چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە واشنتۆن بە وردی و بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمریکا دەکات، لەوانەش ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستین و دەستگیرکردنی خوێندکاران و مامۆستایان و ئەندامانی دهستهی خوێندن، ههروهها داوای دان بهخۆداگرتن و ئارامگرتن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ كرد.
كلمات مفتاحية
- باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن
- روداوەکانی زانکۆ ئەمریکیەکان
- ناڕەزایەتی دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
- پشتگیریکردنی فەڵەستین
