وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی روداوەکەی بەسرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 21:30 خوولەکی ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شارۆچکەی شەتولعەرەب لە ڕووداوێکی تاوانکاریدا، باوکێک بە چەکی AK-47 کە کلاشینکۆف ناسراوە، هەموو ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە 11 کەس بوون و دواتر خۆشی کوشتووە، لە نێو قوربانییەکانیشدا سێ لە منداڵن.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان دەرکەوتووە کێشەی دارایی هۆکاری ڕووداوەکە بووە، بەڵام فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە بۆ ئاشکرا کردنی وردەکارییەکان.
ئێوارەی شەوی چوارشەممە،لە پارێزگای به‌سره پیاوێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان به ده‌ستڕێژی گوللـه هه‌ر 11 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر خۆیشی كوشت.
بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان باوکێک به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌وه له‌سه‌ری ته‌واوی خێزانه‌که‌ی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.
