پارێزگاری بانکی ناوەندی: پلانی داڕشتنەوەی بانکە حکومییەکان نەخشەی کەرتی بانکی لە عێراق دەگۆڕێت
عه‌لی موحسین عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له میانی پێشوازیدا له‌گه‌ڵ پاتریك دورێل باڵیۆزی فڕه‌نسا پشتڕاستیكرده‌وه، پلانی داڕشتنه‌وه‌ی بانكه حكومییه‌كان نه‌خشه‌ی كه‌رتی بانكی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گۆڕێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی عه‌لاق پێشوازی له باڵیۆزی فڕه‌نسا كرد و له دیداره‌كه‌دا باس له ڕێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بانكییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرا، پارێزگار ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی گشتگیری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و بنه‌ماكانی خسته‌ڕو و باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له چه‌سپاندنی بناغه‌كانی ئابوری نیشتمانی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی له‌ژێر ڕۆشنایی دۆخی سه‌قامگیری ئه‌منیدا له عێراقدا به‌ده‌ستهاتون".
ڕونیشیكرده‌وه، "پلانی داڕشتنه‌وه‌ی بانكه حكومییه‌كان كه به‌هره‌مه‌نده له پاڵپشتی و به‌دواداچونی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، نه‌خشه‌ی كه‌رتی بانكی و واقیعه‌كه‌ی له عێراق ده‌گۆڕێت".
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌شكردوه، "بۆ پێشهاته خێراكانی ڕێكخستن و چاودێریكردن و شیكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و ڕوماڵكردنی بازرگانی ده‌ره‌كی، به‌پێی باشترین پراكتیزه و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ستایش و گرنگییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن".
له‌لای خۆیه‌وه، باڵیۆزی فڕه‌نسا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و پێشهاته گه‌شه‌پێدان و ئابورییانه‌ی له عێراقدا هاتونه‌ته‌ئاراوه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بانكییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕی.
باڵیۆزی فڕه‌نسا، بانگهێشتی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی داموده‌زگا دارایی و بانكییه‌كانی فڕه‌نسا بكات، به‌تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی فڕه‌نسا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، بانكی ناوه‌ندی عێراق خاوه‌نی پاره‌ی دانراو و هه‌ژماره له بانكی ناوه‌ندی فڕه‌نسا، له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا په‌یوه‌ندیی هاوكاریی جیاواز له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بوه.
