وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ربڕی كه پێشنیاری پێداچونه‌وه به ئه‌ندامێتی فه‌ڵه‌ستین دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازیی خۆی له په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ربڕی كه پێشنیاری پێداچونه‌وه به ئه‌ندامێتی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێشوازی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌رده‌بڕێت كه پێشنیاری پێداچونه‌وه به ئه‌ندامێتی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌كات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پشتیوانی له هه‌مو هه‌وڵ و هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتی ته‌واو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا فه‌ڵه‌ستین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پاڵپشتی 143 ئه‌ندام، به‌دژی ناڕه‌زایه‌تی 9 ئه‌ندام و (25) بێده‌نگی له ده‌نگدان، پاڵپشتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی ئاشكرا ده‌كات و ئیمتیازاتی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین به‌رزده‌كاته‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌هۆی گرنگی بڕیاره مێژوییهكه، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی فه‌له‌ستین و به‌شداره له گه‌یشتن به ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
