مان سیتی بەردەوامە لە بردنەوەو نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی پریمەر لیگ
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە فولهامی بردەوە و نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی پریمەر لیگ.
لە یارییەکەی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا مان سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی فولهام.
تایمی یەکەم، سیتیزن لە خولەکی 13ەوە لە رێگەی گڤاردیۆلەوە زەبری خۆی وەشاند و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە مایەوە.
لە تایمی دووەمدا، سیتیزن بەردەوامبوو لەسەر ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 59 فۆدین گۆڵی دووەم و گڤاردیۆل لە خولەکی 71 گۆڵی سێیەمی یانەکەی و دووەمی خۆی خستە تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەوەشەوە نەوەستان و لە کاتی یادکراودا بە لێدانی سزا ئەلڤاریز گۆڵی چوارەمی نووسیەوە.
سەرەنجام بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سیتی شکستی بە فولهام هێنا و بە کۆکردنەوەی85 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییە، فولهامیش 44 خاڵی هەیە و لە پلەی 13 دەبیندرێت
