دوو تۆڕی تاوانکاریی نێودەوڵەتی کە لە 40 کەس پێکهاتون لەپارێزگا جیاجیاکانی عێراق دەستگیرکران
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە هەولێکی تیمەکانیان بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ دو تۆڕی تاوانکاریی نێودەوڵەتییان دەستگیرکردوە کە لە 40 کەس پێکهاتون و تۆمەتبارن بە کردەوەی فڕاندن و هەڕەشەکردن و ساختەکاری و بازرگانی بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد، تیمەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدو تۆڕی تۆمەتباری نێودەوڵەتییان دەستگیرکرد کە بەشداربون لە ئەنجامدانی تاوانی فڕاندن و هەڕەشەکردن و ساختەکاری و بازرگانی بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر.
لە راگەیەنراوی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئاماژە بەوەشکراوە، دو تۆڕە تۆمەتبارەکە پێکهاتون لە 40 کەس پێکهاتون کە هەڵگری رەگەزنامەی بیانیان، دوای بەدواداچون بۆ ئەو تۆمەتبارانە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دەستگیرکران.
ئەوەشخراوەتەڕو، عێراقییەکان دڵنیا دەکەنەوە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەبێت چارەنوسەکەی شکست دەبێت ئەویش لە سایەی چاودێری و هەوڵی بەردەوامی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.
