موحسین مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران بایەخ بە یاساکانی مافی مرۆڤ دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، رایگەیاند:کە پەرلەمان بەوپەڕی توانای گرنگیداوە بە یاساکانی مافی مرۆڤ .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە : مەندەلاوی لە نووسینگەکەی خۆی،پێشوازی لە"سوڵتان بن حەسەن جەمالی "سکرتێری گشتی تۆڕی عەرەبی بۆ دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ و شاندی یاوەری کرد ، کە بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی سەردانی بەغدای پایتەختیان کردوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی گواستنەوەی سەرۆکایەتی تۆڕی عەرەبی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی لە کۆماری میسرەوە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کرا، هەروەها تاوتوێی بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕەکە و کۆبوونەوەی گشتیی داهاتووی تۆڕی عەرەبی،کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 لە بەغدا بەڕێوەدەچێت کران
كلمات مفتاحية
- ئەنجومەنی نوێنەران
- مەندەلاوی
- سکرتێری گشتی تۆڕی عەرەبی بۆ دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ
- بنەماکانی مافی مرۆڤ
